لافاو و زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا: ژمارەی مردووان بۆ ٦٠٤ کەس بەرزبووەوە، ٤٦٤ کەس بێسەروشوێنن
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٠٤ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستاش ٤٦٤ کەس بێسەروشوێنن.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی لافاو و لەرزین لە ٣ پارێزگای دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا بۆ ٦٠٤ کەس بەرزبووەتەوە و ٤٦٤ کەسیش بێسەروشوێنن.
هەوڵەکانی ڕزگارکردن بە خێرایی تەواو لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە کە لافاوەکە بە مەزەندەکردن ٥٧٠ هەزار کەس لە پارێزگاکانی سوماترای باکوور و سوماترای ڕۆژئاوا و ئاچە ئاوارە بوون. زیانەکانی ڕێگاوبان و پچڕانی تۆڕەکانی پەیوەندییەکان وایکرد دەستڕاگەیشتن بە هەندێک ناوچەی زیانلێکەوتوو مەحاڵ بێت و پێداویستییەکانی یارمەتییەکان زیاتر لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەگەیەنران.
پرابۆو سوبیانتۆ، سەرۆکی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاری حکومەت بە خێرایی تەواو بەرەوپێش دەچن.
سوبیانتۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەندەنوسیا دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی گۆڕانی کەشوهەوا بداتەوە و پێویستە حکومەتە ناوخۆییەکان ڕۆڵێکی زیاتر بگێڕن لە پاراستنی ژینگە و ئامادەکاری بۆ رووداوە توندەکانی کەشوهەوا لە داهاتوودا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە فەلەستینیێک شەهید بوو.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەو یارمەتییانەی هاتوونەتە ناو کەرتی غەززە، بە هیچ شێوەیەک وڵامدەرەوەی کەمترین ئاستی پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە نین.
کۆمەڵەی هۆز و عەشیرەتە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی هەوڵە دوژمنکارانە و بەردەوامەکانی دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی بەرەی ناوخۆ لە ڕێگەی بەقاچاغبردنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر بۆ ئەم ناوچەیە، هۆشداری دا.